لە بەلجیکا خانمێکی 90 ساڵی مرد دوای ئەوەی ئامێری هەناسەدانی خۆی بەخشییە گەنجێک

خانمێکی بەتەمەنی کۆرۆنا مرد دوای ئەوەی رەتیکردەوە پزیشکان ئامێری هەناسەدانی دەستکردی بۆ بەکاربهێنن، ئەویش چونکە خانمەکە داوایکردبوو ئەم ئامێرە بۆ تووشبوویەکی گەنج بەکاربهێندرێت.

سوسان هۆیلیرتز، تەمەنی 90 ساڵبووە، دوای ئەوەی تووشی کۆرۆنا بووە و دۆخی تەندروستی ناجێگیربووە پێویستی بە ئامێری هەناسەدانی دەستکرد هەبووە بەڵام رەتیکردەوە پزیشکان ئامێرەکەی بۆ دابنێنن و داوایکرد لە جیاتی ئەو ئەم ئامێرە بۆ گەنجێکی تووشبووی کۆرۆنا بەکاربهێندرێت.

پزیشکانی نەخۆشخانەی لوبیک دەڵێن، دوای ئەوەی دۆخی تەندروستی سوسان تێکچوو بەپێویستیان زانی ئامێری هەناسەدانی دەستکردی بۆ بەکاربهێنن بەڵام ئەو گووتی، “من ژیانێکی خۆش و جوانم هەبووە، ئەم ئامێرە بۆ تووشبوویەکی گەنج بەکاربهێنن.”

ئەم کارەی خانمە تووشبووەکە و گیانلەدەستدانی کاردانەوەیەکی زۆری لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لێکەوتەوە و هەمووان بە قارەمان و خۆنەویست ناوی دەبەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *